ئەو نیشانانەی دەریدەخەن چیتر بۆخۆشەویستەکەت گرنگ نیت
ئەو نیشانانەی دەریدەخەن چیتر بۆخۆشەویستەکەت گرنگ نیت
گرنگی نەدان بە هەستەکانت و گۆڕانکارییەکان، لەو نیشانانەن کە دەریدەخەن خۆشەویستەکەت چیتر گرنگیت پێنادات و پەیوەندییەکەت بەرەو کۆتای دەچێت، باشترە هەوڵبدەیت بە ڕێگەی تایبەتی خۆت پەیوەندییە سۆزداریەکەت بپارێزیت.
ماڵپەڕی "عەرەبییە پۆست" لە هەواڵێکدا ئاماژە بەو نیشانانە دەکات کە دەریدەخەن چیتر بۆ خۆشەویستەکەت گرنگ نیت و پەیوەندییە سۆزداریەکەت بەرەوکۆتای دەچێت، ئەوانیش:
- گرنگی نەدان بە گۆڕانکارییەکانت، ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە شێوە و مۆدێلی جلەکانتدا کردووە جێگای سەرنجی نەبێت و هەستی پێنەکات.
- پشتگوێخستنی هەستەکانت و کەمتر دەربڕینی ووشە و ڕەفتاری سۆزدارانە.
- بەراوردکردنت بە کەسانیتر، بەڕێژەیکی زۆر تاوانبارت بکات و کەسانیتر لەتۆ باشتر بەراورد بکات.
- گرنگی نەدان بە نامە و پەیوەندییەکانت، ئەگەر هەست بەو گۆڕانکاریانە کرد ئەوا پەیوەندییە سۆزداریەکەت بەرەو نەمان دەچێت.
- گۆڕانکاری لە دەربڕینەکانی رووخساردا، بەشێک لە پیاوان ناتوانن بە قسە هەستەکانیان دەرببڕن بۆیە زمانی ئاماژە بەکار دەهێنن، بەڵام ئەگەر پەیوەندییەکە شکست بهێنێت ئەوا ئەو ئاماژانە نامێنن.
ئەو نیشانانەی دەریدەخەن چیتر بۆخۆشەویستەکەت گرنگ نیت
Reviewed by musicashq
on
April 07, 2018
Rating:

No comments: