تەمەنی ٧٠ ساڵە و بەبێ قاچ بە بەرزترین چیای جیهاندا سەردەکەوێت
تەمەنی ٧٠ ساڵە و بەبێ قاچ بە بەرزترین چیای جیهاندا سەردەکەوێت
پیاوێکی چینی تەمەن ٧٠ بە چیای ئێڤرێستدا سەردەکەوێت وێڕای ئەوەی هەردوو قاچی بڕاوەتەوە.
شیا بویو چەند جارێك هەوڵیداوە بە چیای ئێڤرێستدا سەربکەوێت و بگاتە لوتکە، لە یەکەم هەوڵیدا لە ساڵی ١٩٧٥ بەهۆی بەرکەوتنی بە سەرمایەکی زۆر زیان بە شانەکانی ژێر پێستی گەیشتووە و هەردوو قاچی بڕاونەتەوە.
لە دواتردا بۆ جارێکی دیکە بە چیاکەدا سەرکەوتووە لەگەڵ مینجما جیالجی شیربا کە ڕێبەری دەکرد، لەم جارەدا تەنها ١٥٠ مەتر مابوو بۆ گەیشتن بە لوتکەی چیاکە و بەهۆی تێکچوونی تەندروستی مینجماوە ناچاربوون بگەڕێنەوە و بەردەوام نەبن.
ئەمە بە یەکەم دیاردە دادەندرێت کە کەسێك هەردوو قاچی بڕابێتەوە و ڕێگەی پێدرابێت بە چیای ئێڤرێستدا سەربکەوێت، لە کاتێکدا دادگای باڵا بڕیاریداوە نابێت کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە چیای ئێڤرێستدا سەربکەون.
بەڵام شیا لە ٢٩ی مارسدا ڕێگەی پێدرا لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی چالاکیی گەشتوگوزاری، دینش بهاتارای کە بە چیای ئێڤرێستدا سەربکەوێت، و پاش چوار جار لە شکست هەوڵی سەرکەوتن بدات و لە ئێستادا دەستی بە گەشتەکەی کردووە.
ژ.ن
تەمەنی ٧٠ ساڵە و بەبێ قاچ بە بەرزترین چیای جیهاندا سەردەکەوێت
Reviewed by musicashq
on
April 07, 2018
Rating:

No comments: