هەڵوێست و ڕێباز دوێتێك بڵاودەکەنەوە
"دەکرێ نەڕۆی" دوێتێکی هەردوو گۆرانیبێژ "هەڵوێست محەمەد" و "ڕێباز شەمامی" وابڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاوببێتەوە.
شاد فەرەج کە کاری ڤیدیۆ گرافیکی بۆ بەهەمەکە کردووە لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی NRT2 وتی: " گۆرانی "دەکرێ نەڕۆی" نوێترین کاری هونەری هەردوو هونەرمەند هەڵوێست و ڕێبازە، کە تێکستەکەی لەلایەن ئەفشین شوکری و نامۆ"ەوە داندراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، میلۆدی و ئەڕێنجی ئەفشین شوکرییە و خۆی کاری ڤیدیۆگرافیکی بۆ کردووە، وا بڕیارە لە ١٠ ڕۆژی داهاتوودا بڵاویبکەنەوە.
هەڵوێست خەڵکی شاری سلێمانییە، دەرچووی بەشی ئەندازیارییە، خاوەنی چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپە، هەروەها چەندین کۆنسێرتی ئەنجامداوە.
"ڕێباز حسێن" ساڵی ١٩٨٥ لەدایکبووە، زیاتر لە ١٥ ساڵە کاری هونەری دەکات، هەرچەندە خۆی خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام لە شاری شیراز لە وڵاتی ئێران دەژی، زیاتر لە ٥٠ بەرهەمی فارسی و ٥٠ بەرهەمی کوردی هەیە.
ژ.ن
هەڵوێست و ڕێباز دوێتێك بڵاودەکەنەوە
Reviewed by musicashq
on
April 08, 2018
Rating:

No comments: