بۆچی ڕەنگی سوور سەرنجی پیاوان ڕادەکێشێت؟
بۆچی ڕەنگی سوور سەرنجی پیاوان ڕادەکێشێت؟
ڕەنگی سوور یەکێكە لە رەنگە کراوە و گەشەکان کە سەرنجی زۆرینەی پیاوان ڕادەکێشێت.
ماڵپەڕی هاف پۆست بڵاویکردووەتەوە، بۆ زانینی ئەم نهێننە کۆمەڵێك لە پسپۆڕانی بواری دەرووناسی و توێژەران لە هەردوو زانکۆی Technische Universität Dortmund و The Bergische Universität Wuppertal لەڕێگای توێژینەوەیەکەوە گەشتن بەو ئەنجامەی، ڕەنگی سوور سەرنجی ڕەگەزی نێر ڕادەکێشێت و پیاوان زیاتر ئارەزووی سەیرکردنی ژنێك دەکەن کە ڕەنگی سووری لەبەرکردبێت بەراورد بە ژنێك کە ڕەنگی شین یان سپی لەبەردا بێت.
جگە لەوەش بە هێمایەک بۆ گەرمی و خۆشەویستی و هەست و سۆز دەیبینن و زیاتر سۆزیان بۆ ئەو ژنە دەجوڵێت کە لەبەری دەکات.
هەروەها دەرکەوتووە کە ڕەنگی سوور کاریگەری جیاواز لەسەر پیاوان دروستدەکات، کاتێك ژنێك ڕەنگی سوور لەبەر دەکات پیاوان وا هەست دەکەن زیاتر بڕوای بەخۆیەتی و کەسایەتییەکی بەهێز و چاونەترسی هەیە.
ژ.ن
بۆچی ڕەنگی سوور سەرنجی پیاوان ڕادەکێشێت؟
Reviewed by musicashq
on
April 07, 2018
Rating:

No comments: