ژیانی هونه‌ری 'ڕیچارد ڤاگنه‌ر'
ڕیچارد ڤاگنه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی مه‌زن و بلیمه‌تی مۆسیقای ئه‌ڵمانیایه و یه‌كێكه له‌و میوزكزانانه‌ی به پاشای مۆسیقا دانراوه و فه‌یله‌سوفێكی مۆسیقیه. یه‌كه‌م ئه‌ڵمانی بووه كه درامای خستۆته ناو ئۆپێراكانیه‌وه و ئه‌م هونه‌رمه‌نده شاعیره و یه‌كێكه له پێشه‌واكانی چیرۆكنوسین.
ڕیچارد له 22/3/1813 له شاری لایبزیگ له خێزانێكی هه‌ژار له‌دایكبووه، دوای ته‌واوكردنی قۆناغی ئاماده‌یی چووەته زانكۆ بۆ خوێندنی فه‌لسه‌فه و شیعر و له لای مۆله‌ر فێری مۆسیقا بووه. سیمفۆنییه‌كانی ئیمپراتۆری مۆسیقا بیتهۆڤن كاری كردووەته سه‌ر سۆز و ده‌رونی، و بۆته سرووشی داهێنانی پێشه‌نگ و دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی ئۆركێسترای (لیریك)، ڕۆڵێكی گه‌لێك مه‌زنی گێڕاوه له كردنی مۆسیقا به زمانی گشت نه‌ته‌وه‌كانی جیهان.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ته‌مه‌نی 17 ساڵییه‌وه ده‌ستیكردووه به نوسین و دانانی مۆسیقا و پاش 2 ساڵ توانیویه‌تی سیمفۆنیایه‌ك دابنێ و له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا كرا به سه‌رۆكی كۆڕاڵ له خانه‌ی ئۆپێرای شاری (فیرتزبورگ). له‌م كاته‌دا توانی چه‌ند ئۆپێرایه‌ك بنوسێت كه سه‌ركه‌وتنێكی بێئه‌ندازه‌ی به‌ده‌ستهێنا و له‌لایه‌ن ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌وه ستایش كرا، كه ئه‌مه‌ش بووه هانده‌رێكی زۆر بۆی.
ڤاگنه‌ر توانی شعر و مۆسیقا و فه‌لسه‌فه له تۆی به‌رگێكدا دابڕێژێت و به زمانێكی جیهانی گوزارشتیان لێ بكات كه ئه‌ویش زمانی مۆسیقایه.
ژیانی هونه‌ری 'ڕیچارد ڤاگنه‌ر'
Reviewed by musicashq
on
April 21, 2017
Rating:

No comments: