دوو چه‌لۆ مۆسیقای فیلمی (شیندلەرس لست) ده‌ژه‌نن
گروپی به‌ناوبانگی جیهانی (دوو چه‌لۆ) مۆسیقای فیلمی(شیندلەرس لست) دوباره ده‌ژه‌ننەوە و بۆ یه‌كه‌مجار گۆڕانكاری له‌و مۆسیقایه‌دا ناكه‌ن .
مۆسیقای (شیندلەرس لست) دەربارەی چیرۆکی پیاوچاكێكی سه‌ده‌ی ڕابردووە به ناوی (ئۆسكار شیندلەر)، كاتێك ژماره‌یه‌كی زۆری جوله‌كه‌کانی له جه‌نگی دووەمی جیهانیدا له مردن ڕزگاركرد و تا ئێستاش نه‌وه‌كانی ڕزگاركراوان به (شیندلەرس لست) ناوده‌برێن و ساڵانه سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها مۆسیقاكه له‌لایه‌ن (جۆن ویلیه‌مس)ه‌وه بەرهەمهێندراوە .
گروپی (دوو چه‌لۆ) له دوو ژه‌نیاری چه‌لۆ پێكهاتوون و ساڵانه چه‌ندین به‌رهه‌می نوێ به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌م گروپه گۆڕانكاری له‌سه‌رجه‌م مۆسیقاكانی جیهاندا ده‌كەن، به‌ڵام لەکاتی مۆسیقای (شیندلەرس لست) هیچ گۆڕانكاریه‌كی تێدا به‌دی ناكرێت .
دوو چه‌لۆ مۆسیقای (شیندلەرس لست) ده‌ژه‌نن
دوو چه‌لۆ مۆسیقای فیلمی (شیندلەرس لست) ده‌ژه‌نن
Reviewed by musicashq
on
April 23, 2017
Rating:

No comments: