خانمە ئەستێرەیەکی ھۆلیود بۆ پێنجەمین جار بە جوانترین خانمی جیھان ھەڵبژێردرا
جولیا ڕۆبێرتس" خانمە ئەستێرەی ھۆلیود لە لایەن ڕۆژنامەی "پیوپڵ " بۆ پێنجەمین جار بە جوانترین خانمی جیھان ھەڵبژێردرا.
خانمە ئەستێرە کە لە ئێستەدا تەمەنی ٤٩ ساڵە و خاوەن سێ منداڵە لە ساڵی ١٩٩١ بۆ یەکەمجار بە جوانترین خانمی جیھان ھەڵبژێردرا دواتر لە فیلمی "پرێتی ومێن" وەکو خانمێکی تایبەت ئەم نازناوەی وەرگرت، لە ساڵی ٢٠٠٠ وەکو باشترین ئەکتەر ھەڵبژێردرا و خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت.
"جولیا ڕۆبێرتس" لە ساڵی ٢٠٠٢ ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ " دانیێل مۆدێر" و خاوەن دوو منداڵی دووانەی تەمەن ٩ ساڵانەن ھەروەھا لە ھاوسەری پێشووی خاوەن کچێکی تەمەن ١٢ ساڵانە.
"جولیا ڕۆبێرتس" ساڵی ١٩٦٧ لە ووڵاتی ئەمریکا لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٧ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، تاوەکو ئێستە خاوەن چەندین فیلمە، خاوەن چەندین خەڵات و ڕێزلێنانە
خانمە ئەستێرەیەکی ھۆلیود بۆ پێنجەمین جار بە جوانترین خانمی جیھان ھەڵبژێردرا
Reviewed by musicashq
on
April 21, 2017
Rating:

No comments: