پرچە نوێیەکەی "سێلێنا گۆمێز" چوار ملیۆن کەسی سەرقاڵ کردووە
"سێلێنا گۆمێز" خانمە ئەستێرەی ئەمریکی دوێنێ لە ماڵپەڕی ئینستگرام وێنەیەکی بڵاوکردەوە.
"سێلێنا گۆمێز" خانمە ئەستێرەی ئەمریکی کە خاوەنی ھەوادارانێکی یەکجار زۆرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوێنێ لە ماڵپەڕی ئینستگرام وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە وا دیارە پرچی کورت بڕیبوو، ئەم وێنەیەی خانمە ئەستێرە سەنجی ھەوادارەکانی زۆری ڕاکێشا و نزیکەی چوار ملیۆن لایکی بۆ ھات.
"سێلێنا" لە نێو خانمە ئەستێرەکانە کە ھەمیشە بە شێوەیەکی بوێرانە ستایلی پرچی دەگۆڕێت و بۆ ھەر ستایلێکیش سەرنجی ھەوادارانی ڕادەکێشێت.
"سێلێنا گۆمێز" ساڵی ١٩٩٢ لە ووڵاتی ئەمریکا لە دایکبووە، ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، تاوەکو ئێستە خاوەنی چەندین کاری ھونەرییە.
پرچە نوێیەکەی "سێلێنا گۆمێز" چوار ملیۆن کەسی سەرقاڵ کردووە
Reviewed by musicashq
on
April 27, 2017
Rating:

No comments: