ژیانی چارڵی چاپلنی
چارڵی چاپلن لە ١٦ ی نیسانی ١٨٨٩ لە ناوچەی وال وێرسی لەندەن لە بنەماڵەیەكی جولەكە لە دایك بوو. چارلزی باوکی و هانای دایکی هەردووكیان لە جیهانی مۆسیقا كاریان دەكرد. هێشتا ماوەیەكی زۆر بەسەر لەدایك بوونی چارلی تێپەڕ نەبووكە چارلز و هانا لە یەك جیا بوونەوە و هانا سەرپەرشتی منداڵەكانی لە ئەستۆ گرت. ئەوان ژیانێكی دژواریان تێپەڕاند لە بەر ئەوەی دایكی نەیتوانی بە ئاسانی بژێوی ژیانیان دابین بكات. لەبەر ئەمە چارلی بچكۆلانە و سیدنی برا گەورەی بۆ كار كردن، ماڵیان بەجێ هێشت و لە ڕیكخراوێكی هونەری بەرهەم هێنانی فیلم وەك پادو دامەزران. هەڵبەت نەیانتوانی لەوێ بەردەوام بن. كاتێ چارلی ١٢ ساڵان بوو باوكی كە پیاوێكی هەمیشە سەرمەست بوو، كۆچی دوایی كرد. چارلی دایكێكی سەلامەتیشی نەبوو. دایكی چارلیش تووشی نەخۆشی سورێژەبوو و لە نەخۆشخانەی«كێن هیڵ» لە ساڵی ١٩٢٨ كۆچی دوایی كرد.
چارلی لە ساڵی ١٩٠٦ كاتێ كە ١٧ ساڵ تەمەنی بوو، لە شانۆی «شارلۆك هۆڵمز لە ڕۆڵی كوڕی ڕۆژنامە نووسێكدا دەركەوت و ئەو لە لایەن دەرهێنەر گەشەی پێدراو وڕەزامەندی تەماشاکەرانی بە دەستهێنا. لەمە بە دواوە لە گرووپێكی كۆمێدی بوو بە ئەندام و ڕۆڵی تەڵخەكی لە گرووپی شانۆی «فڕێد كاڕنو» بۆ خۆی دابین كرد. ساڵانی دواتر ئەو بە ئاواتی خۆی گەیشت و توانی لە گەڵ كۆمپانیای «یونایتێد ئارتیست» لە هۆڵیود گرێبەست واژۆبکات. ئەو لەگەڵ لیتا ئەكتەری هۆلیوود ژیانی هاوسەری پێك هێنا و بوو بە خاوەنی دوو منداڵ بەڵام دوای ماوەیەك لە یەكتر جیا بوونەوە. لە ساڵی ١٩٢٧ بە دواوە، فیملی بێ دەنگی بەرهەم هێنا. لە ڕاستی دا فیلمە كۆمیدییەكانی ئەو بێ دەنگ بوون بەڵام چارلی وەها بە توانا دەروونیەكانی خۆی و بە خۆشەویستیەوە ڕۆڵی دەبینی كە هەموو جوڵەكانی مانای لەخۆ دەگرت.

چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٤٠ یەكەمین فیلمی بەدەنگی خۆی بە ناوی دیكتاتۆری گەورە بەرهەم هێنا. هێنانەگۆڕی باسی شەڕی جیهانی دووەم و یاریی بەهێزی چارلی لە ڕۆڵی ئەدۆلف هیتلەر، ڕەزامەندی گشت رەخنەگرەكانی لەم فیلمەدا بە دەست هێنا .
چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٤٢ لەگەڵ ئونا ئونیل ئەكتەر و گۆرانیبێژی هۆلیوود ژیانی هاوسەری پێك هێنا. لە ئەو كاتە چارلی چاپلین ٥٣ ساڵ و ئونا ئونیل ١٧ ساڵ بوو هەڵبەت چارلی چاپلین پێش لەمە، چەند جارێکی تریش ژنی هێنا بوو، بەڵام چونكە هاوسەرگیرییەكانی ڕەسمی نەبوون، ناكرێت بخرێنە لیستی ژنهێنانەكانی. ئونا ئەوینداری چارلی بوو و جیاوازی تەمەنیان لای گرنگ نەبوو. ئەوان بوون بە خاوەنی هەشت منداڵ. لە نێوان ئەم منداڵانە «ژۆراڵدین چاپلین» هەبوو کە دواتر چووە ناو كۆمەڵگای سینەما و بوو بە ئەكتەر.

وردە وردە چاپلین بوو بە خۆشەویستترین هونەرمەندی مێژووی سینەما و بەرهەمهێنەری كارەكانیشی بە ئەستۆ گرت. بەڵام لە دوایی دا بە بۆنەی ئەوەی كە مافیای ئەمریكا چارلی وەكوو زۆریێك لە هونەرمەندانی سەربەخۆی هۆلیوود (بە تاوانی كۆمۆنیست بوون) لە كۆمەڵی ئەكتەری لابرد، چارلی بەرەو ئەوروپا ڕۆشت و هاوكات لە گەڵ بە جێهێشتنی هۆلیوود گەڕانەوەی ئەو بۆ ئەمریكا بەرگیری لێ كرا. بەم شێوەیە پەراوێزی یەكێك لە گەورەترین ئەكتەرەكان کرا و ساڵانی كۆتایی ژیانی خۆی لە بێ ناوی بە سەر برد. چارلی لە دوای بە جێ هێشتنی ئەمریكا لە ساڵی١٩٥٢ ڕۆیشت بۆ لەندەن و دواتر سویسرای بۆ ژیان هەڵبژارد لەوێ لە گەڵ ژن و منداڵەكانی نیشتەجێ بوو.
چارلی دواتر لە چواری ئازاری ١٩٧٥ لە لایەن شاژنی بەریتانیا نیشانی سێر و شوالیەی پێ بەخشرا و هەروەها کاندیدکرا بۆ خەڵاتی ئۆسكار.
چارلی چاپلین لە كریسمسی ١٩٧٧، بە بۆنەی نەخۆشی دیابێت لە تەمەنی ٨٨ ساڵی دا، لە ماڵ ئاوایی لە ژیان كرد. ژن و منداڵەکەشی مەراسیمێكی شكۆداریان بۆ كۆچی چارلی بە ڕێوەبرد و چارلی لە گۆڕستانی «كرۆسێر سەرووی» سویسرا نێژرا.
دوو مانگ لە دوای ناشتنی چارلی لە سێی مارس ١٩٧٨، تەرمی چارلی لە گۆڕستان دزرا. دزەكان لە بەرامبەر دانەوەی تەرمی چارلی داوای پارەیەكی زۆریان لە بنەماڵەی داوادەكرد، بەڵام لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركران و پۆلیسی سویسرا تەرمی چارلی چاپلنیان لە دەریاچەی ژنێو دۆزییەوە و جارێكی تر لە مەراسیمێكی پڕشكۆ بە خاك نێژرا. ئونای هاوسەری چارلی پاش مردنی چارلی رووی كردە خواردنەوە کحولیەکان و لە ساڵی ١٩٩١ بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدەوە كۆچی دوایی كرد.
لەپاش نزیكەی ١٥ سال بەسەر كۆچی چارلی لە ساڵی ١٩٩٢ فیلمێك بە ناوی چاپلین كە لە ژیانی ئەو وەرگیرابوو، هاتە بەرهەم كە «ڕیچارد ئاتێنبێرگ» بەرهەم هێنەری فیلمەكە بوو، وەهاوكات ئەم فیلمە خەڵاتی ئۆسكاری بە دەست هێنا. «ژۆراڵدین» كچی چارلی لەم فیلمە ڕۆڵی دایەگەورەی واتە دایكی چارلی چاپلینی دەگێرا. بەم شێوەیە ژیانی چارلی چاپلین ڕۆیشت بەرەو پەردەی سینەما و كاریگەری كردە سەر هەمووان.

چارلی جگە لەو كورتە فیلمە بێدەنگاینەی كە هەموو جیهانی بەخۆیەوە سەرسامكردوە نامەیەكی بۆ كچەكەی بە میرات جێهێشتووە ، كە ڕەنگ بێت بۆ ئەوەی چارلی بناسین پێویستە ئەم نامەیە بخوێنیەوە. شتێك زۆر جێگەی سەرسوڕمانە ئەویش ئەوەیە كە ئەدۆلف هیتلەر و چارڵی چاپلن لە یەك ساڵ و مانگ و هەفتەدا لەدایكبوون تەنها ٤ رۆژ جیاوازیانە بەڵام یەكەمیان ملیۆنەها خەڵكی چارە ڕەش كردوو و دووەمیان خەڵكی هەموو جیهانی بەهۆی كردەوەكانیەوە دەخستە پێكەنین.
ژیانی چارڵی چاپلنی
Reviewed by musicashq
on
April 17, 2017
Rating:

No comments: