جاكی چان به چه‌ند فیلمێكی نوێ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی جیهانی (جاكی چان) بڕیار وایه له ئەمساڵدا له چه‌ند فیلمێكدا ڕۆڵببینێت.
له دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئه‌مساڵ له ئێستادا ئەو ئەکتەرە سه‌رقاڵی ڕۆڵبینینه له نێو چه‌ند فیلمێكدا به ناوه‌كانی
(Bleeding Steel ، Viy 2 ، The Foreigner) كه بڕیار وایه له ئەمساڵدا بڵاو بكرێنه‌وه .
فیلمی (Bleeding Steel) فیلمێكی (ئاكشن ، كۆمیدی ، ئه‌فسانه‌یی زانستی)ه و له نوسین و ده‌رهێنانی (لیجیا جانگ)ه و بڕیاریش وایه له كۆتا مانگی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ماكان نمایش بكرێت .
فیلمی (The Foreigner) فیلمێكی (ئاكشن و هه‌ستبزوێنه) كه له نوسینی (ده‌یڤد ماركۆن)ه و (مارتن كامبێل) كاری ده‌رهێنانی فیلمه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه ، بڕیاریش وایه له كۆتایی مانگی 9 له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ماكان نمایش بكرێت .
فیلمی (Viy 2) فیلمێكی (خه‌یاڵ ئامێزی سه‌ركێشی)ه كه له ده‌رهێنانی (ئۆڵی ستێبشینكۆ)یه و (ئیلێكسی بتروكین) چیرۆكی فیلمه‌كه‌ی نوسیووه، به‌ڵام هێشتا واده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی دیاری نه‌كراوه .
جاكی چان به چه‌ند فیلمێكی نوێ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
Reviewed by musicashq
on
April 25, 2017
Rating:

No comments: