بە ڤیدیۆ..شاد كامەران خۆر تاریكە بڵاودەكاتەوە
شاد كامەران گەنجێكی شاری سلێمانییە و یەكەم كلیپی هونەری خۆی بەناوی خۆر تاریكە بڵاودەكاتەوە.
لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ شاد وتی”ئەم كلیپەم یەكەم بەرهەمی هونەریمە كەناوی خۆر تاریكەیە، بەڵام هەر لەسەرەتای منداڵیمەوە ئارەزووی مۆسیقا و گۆرانیم هەبووە.
لەدرێژەی وتەكانیدا شاد ئاماژەی بەوەدا كە پێشتر لەقۆناغەكانی ناوەندی و ئامادەییدا وەك بۆرد ژەنێك بەشداریكردووە لەچەندین كۆنسێرتدا كە لەخوێندنگادا ئەنجامدراون.
شاد دەربارەی بەرهەمە نوێیەكەی ڕایگەیاند كە هۆنراوەكەی هی دكتۆر جەمیل عەلی ڕەشیدە، ئاوازی سەفین بەرزنجییە و بورهانی موفتی زادە كاری میوزیكی بۆ كردووە و سامان جەلال كاری دەرهێنەری بۆ كلیپەكە كردووە و كام پڕۆدەكشن بەرهەمی هێناوە”.
شاد كامەران لەدایكبووی ساڵی ١٩٨٨ ی شاری سلێمانییە، دەرچووی بەشی كارگێری كاری زانكۆی ئەمریكییە و لەئێستادا خاوەن و بەڕێوەبەری كۆمپانیایەكە لەشاری سلێمانی.
م.ح
بە ڤیدیۆ..شاد كامەران خۆر تاریكە بڵاودەكاتەوە
Reviewed by musicashq
on
April 19, 2017
Rating:

No comments: