Top Ad unit 728 × 90

بابەتەکان


بە وێنە.. ئیبراهیم ئەرکاڵ لەژێر چاودێری پزیشکی وردایە

ڕەوشی تەندروستی ئیبراهیم ئەرکاڵ تێکچووە و لەئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکی وردایە.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردووەتەوە، ئیبراهیم ئەرکاڵ بە بێهۆشی لە گەراجی ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە، و براوە بۆ نەخۆشخانە. پاش دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە تووشی خوێنبەربوونی مێشك بووە و ژیانی لە مەترسیدایە.

ەخۆشخانەی (لیڤ) ڕۆژی ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، ئیبراهیم ئەرکاڵ لەژێر چاودێری وردایە و لەئێستادا چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە، ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی ئەوە دەردەخات کە هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی ماوە.


ئیبراهیم ئەرکاڵ یەکێکە لە هونەرمەندە ناودارەکانی تورکیا، ساڵی ١٩٦٧ لە شاری ئەرزەرومە لەدایكبووە، چەندین کلیپی هەیە و بەشداری لە چەند دراما و فیلمێك کردووە.

بە وێنە.. ئیبراهیم ئەرکاڵ لەژێر چاودێری پزیشکی وردایە Reviewed by musicashq on April 16, 2017 Rating: 5

No comments:

https://musicashq.blogspot.de

Name

Email *

Message *

Powered by Blogger.