Top Ad unit 728 × 90

بابەتەکان


ژیانی هونەری گروپی (پینک فلۆید)


گروپێكی هونەر و گۆرانی  ( ڕۆك )ی وڵاتی بەریتانیا یە و یەكێكە لە گروپە هەرە بەناوبانگەكانی جیهان كە بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێن .
سەرەتای دروستبوونی ئەم گروپە بۆ  ساڵی 1965 دەگەڕێتەوە كە لەسەر دەستی هەردوو هونەرمەند  Nick mason و Rick Wrighی ئەندامی نێو گروپەكەوە پێك هێنراوە.
گروپی (Pink Floyd) زیاتر بەوە ناسراوە كە هەمیشە گۆڕانكاری چ لە مۆسیقا یان لە خەڵك و سیستەمی وڵاتدا دروست دەكەن .
ئەم گروپە سەرەتا دوو كەس بون بەڵام دواتر بوون بە پێنج كەس ئەویش پێك هاتوە لە
(Roger waters و nick mason و rick Wright و David Gilmour وsyd Barrett)

گروپی  Pink Floyd لە ساڵی 1967 یەكەم كاری هونەری خۆیان تۆماركرد كە ئەلبوومێك بوو بە ناوی The Piper at the Gates of Dawn و لە هەمان ساڵیشدا چوونە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و نیشتەجێ‌ بوون. بۆ ماوەیەكی زۆر لەوێ‌ پەرەیان دا بە كارە هونەرییەكانیان و لە هەمان ساڵیشدا توانیان 20 كۆنسێرتی سەركەوتو  لەماوەی یەك مانگدا ڕێك بخەن .
لە بەناوبانگ ترین ئەلبومەكانی گروپی Pink Floyd
The Dark Side of the Moon
Wish You Were Here
Animals
 The Wall
ئەلبومی(The Wall) توانی شۆڕشێكی پەروەردەیی بەرپابكات  و سیستەمی خوێندن لە بەریتانیا بگۆڕێت
پینك فلۆید  لە ژیانی هونەریدا بەهۆی كارە هونەرییە بەهێزەكانییەوە توانیویەتی چەندین خەڵاتی ئاڵتونی بەدەست بهێنێت و زیاتر لە 250 ملیۆن كۆپی ئەلبومی بفرۆشێت. ئەمەش وێڕای ئەو گۆرانیانەی كە لە پێگە ئینتەرنێتیەكاندا دەتوانرێت بە بێ‌ بەرامبەر وەربگیرێت .

گروپی پینك فلۆید لە ڕێگەی ئەلبومەكانیەوە توانیویەتی 74 ملیۆن و 500 هەزار دۆلای ئەمریكی پاشەكەوت بكات .
ئەم گروپە تائێستا 1230 كۆنسێرتیان رێكخستوە و 30 ئەلبومیان بەرهەمهێناوە. دواهەمین كاریشیان كۆكردنەوەی ئەلبومەكانیان و هەڵبژاردەی خۆشترین گۆرانییەكانیان بوو كە پێكهاتووە لە 14 ئەلبووم و لەئێستادا لە بازاری ئەلبومەكاندا كڕیارێكی باشی هەیە

ژیانی هونەری گروپی (پینک فلۆید) Reviewed by musicashq on April 18, 2017 Rating: 5

No comments:

https://musicashq.blogspot.de

Name

Email *

Message *

Powered by Blogger.