"ئەساڵە" بۆ یەکەمجار باس لە نھێنییەکی تایبەتی دەکات
لە بەرنامەیەکی کەناڵی "دی ئێم سی"، "ئەساڵە نەسری" ئەستێرەی عەرەب ڕایگەیاند، پێی وایە ئەو خانمانەی کە لە ماڵەوەن و کارناکەن، زیاتر بە زەوقترن بۆ پیاوەکانیان، بەھۆی ئەوەی کاتێکی بۆشایی زیاتری ھەیە، بۆیە دەتوانێت خۆی بە چەندین کاری بەھرەمەندی خەریک بکات، بەڵام بۆ ئەو زۆر قوڕسە کە کاردەکات و گرنگی بە منداڵەکانی دەدات.
ھەروەھا خانمە ھونەرمەند ئەوەیشی ڕوون کردەوە، کەوا لە ژیانی تایبەتیدا زۆر ئارەزووی کردووە فێری سەماکردن بێت، بەڵام بەھۆی نەبوونی کات و کارکردن نەیتوانیوە ئارەزووەکەی بەجێ بھێنێت، بۆیە تاکو ئێستەیش جگە لەوەی لە گۆرانییەکان کەمێک دەستی دەجوڵێنێت، ئەگەر نا بە ھیچ شێوەیەک نازانێت سەمای عەرەبی بکات.
"ئەساڵە نەسری" گۆرانیبێژ، ساڵی ١٩٦٩ لەوڵاتی سوریا لەدایکبووە، ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە لە ڕێگەی گۆرانی فیلمە کارتۆنییەکان، لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە دووجار ھاوسەرگیری کردووە و خاوەنی چوار منداڵە.
"ئەساڵە" بۆ یەکەمجار باس لە نھێنییەکی تایبەتی دەکات
Reviewed by musicashq
on
April 20, 2017
Rating:

No comments: