Top Ad unit 728 × 90

بابەتەکان


تابلۆیەكی ئەندەلۆسی بە هەشت ملیۆن یۆرۆ فرۆشرا


خانەی (Abalarte)ی بەرزكردنەوەی نرخ لە شاری مەدرید فرۆشتنی تابلۆیەكی وێنەكێشی ئیسپانی دیێگۆ ڤیلاسكوێزی ئیسپانی بە نرخی ٨ ملیۆن یۆرۆ ڕاگەیاند.



تابلۆكە لەژێر ناونیشانی (وێنەی كچێك)كە. باوەڕوایە ئەم تابلۆیە لەلایەن وێنەكێشی ئیسپانی دیێگۆ فیلاسكێتی ئیسپانییەوە كێشرابێت، بەپێی ئەو خانەیە بێت تابلۆكە بە كەسێكی ئیسپانی فرۆشراوە بەڵام ناوی كەسەكەی نەهێناوە.
ئەم تابلۆیە لەماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا لەلایەن خێزانێكی ئەندەلۆسییەوە پارێزراوە بێ ئەوەی نرخی ڕاستەقینەی ئەم تابلۆیە بزانن.
ڕەخنەگرانی ئەم تابلۆیە باوەڕیان وایە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كارە سەرەتاییەكانی دیێگۆ كە لەوانەیە لەنێوان ساڵانی ١٦١٧ بۆ ١٦١٨ دا كێشابێتی كاتێك كە تەمەنی ١٨ بۆ ١٩ ساڵان بووە.

پێشتر وەزارەتی پەروەردە و فێركردن، ڕۆشنبیری و وەرزشی ئیسپانی ڕێگریكردووە لە چوونە دەرەوەی هەر جۆرە تابلۆیەك چونكە بە بەشێك لە كلتوری ڕۆشنبیری ئەو وڵاتە دادەنرێت.

دیێگۆ فیلاسكویز وێنەكێشێكی ئیسپانییە بە یەكێك لە گەورەترین نوێنەری وێنەكێشانی ئیسپانی و گەورە وێنەكێشان لە جیهاندا دادەنرێت، لە ٥ی حوزەیرانی ساڵی ١٥٩٩ لە ئیشبیلیە (سیڤیلییە) لەدایكبووە، لە ٦ی ئابی ساڵی ١٦٦٠ لە شاری مەدرید كۆچی دوایی كردووە.
تابلۆیەكی ئەندەلۆسی بە هەشت ملیۆن یۆرۆ فرۆشرا Reviewed by musicashq on April 30, 2017 Rating: 5

No comments:

https://musicashq.blogspot.de

Name

Email *

Message *

Powered by Blogger.