فەیسبووک تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکات
کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە کار لەسەر بەرەوپێشبردنی سیستمێکی نوێ دەکات کە بەهۆیەوە ڕێگە بە بەکاربەران دەدات تاوەکو لەڕێگەى مێشکیانەوە فەیسبووک بەکاربهێنن.
بەڕێوەبەری فەیسبووک مارک زوکیربێرگ لەمیانەی کۆنفرانسی ساڵانەی فەیسبووک وتی "تەکنەلۆجیا بریتییە لە فراوانبوونی کۆمپانیای فەیسبووک لە ژیانێکی واقیعیدا''.
زوکەربێرگ لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان کار لەسەر شتانێک دەکەن کە دوورترە لە واقیعەوە، کە ئەوەش بریتییە لە کارکردن لە دوورییە ڕاستەوخۆکانی دەماغ کە ڕێگە دەدات بە خەڵکی تاوەکو لە ڕێگەی مێشکیانەوە پەیوەندی بکەن.
دامەزرێنەری فەیسبووک لە کۆتایی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم پڕۆژە نوێیە زۆر دوورە بەڵام بەڵێنی ئەوەشی دا کە ''لە داهاتوویەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەربارەی دەخاتەڕوو''.
بەڵام لەچاوەڕوانی ئەو پرۆژە نوێیەدا فەیسبووک ڤیژواڵ ئیفێکتی نوێی بۆ کامێرای بەرنامەی فەیسبووک زیادکردووە کە لە ڕێگەیانەوە کۆمەڵێک کەرەستەی نوێ دەخاتەڕوو بۆ پسپۆڕانی بواری کامێرا تاوەکو بەشێوەیەکی جوانتر و واقیعی تر وێنەی پێبگرن.
فەیسبووک تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکات
Reviewed by musicashq
on
April 20, 2017
Rating:

No comments: