ھەواڵێکی خۆش بۆ ھەوادارانی "سیبێل جان"
"سیبێل جان " خانمە ئەستێرەی تورک پێش دوو ڕۆژ لە ووڵاتی قوبرس کۆنسێرتێکی سازدا.
خانمە ئەستێرە کە خاوەن ھەوادارانێکی یەکجار زۆرە لە سەرتاسەری جیھان پێش دوو ڕۆژ کۆنسێرتێکی سازدا و لە کۆنسێرتەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە لە مانگی ڕەمەزاندا خەریکی دەرھێنانی ئەلبومێکی نوێیە و بڕیار وایە ئەلبومەکەی لە جەژنی ڕەمەزاندا بکەوێتە بازاڕەوە.
"سیبێل جان" ساڵی ١٩٧٠ لە ووڵاتی تورکیا لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٧ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، تا وەکو ئێستە خاوەن چەندین کاری ھونەرییە، چەندین خەڵات و ڕێزلێنانی وەرگرتووە.
ھەواڵێکی خۆش بۆ ھەوادارانی "سیبێل جان"
Reviewed by musicashq
on
April 26, 2017
Rating:

No comments: