"ئەلیسا" لەبەردەم جەماوەرێکی زۆر پێشکەشکارێک شەرمەزار دەکات
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "ھەیا مەگەزین"، "ئەلیسا" گۆرانبێژی لوبنانی، بەچەند وشەیەک "ڕەزان مەغریبی" پێشەکار و گۆرانبێژی تووشی شەرمەزاری کرد، کاتێک بووە براوەی خەڵاتی میوزیکی عەرەبی، بەھۆی ئەوەی لە ماوەی پێشوودا تۆمەتی بۆ دروستکردووە بەوەی خانمە ھونەرمەند خەڵاتەکان دەکڕێتەوە.
خانمە ھونەرمەند لە بەردەم ھەموو ئامادەبوان بە "ڕەزان"ـی پێشکەشکاری گووت، دەمەوێت یەک شتت پێت بڵێت بەڵام بەشتێکی کەسی لێک نەدەیتەوە و لێم توڕە نەبیت، من یەکەمجارە ببمە خاوەنی ئەم خەڵاتە، بۆیە ھیوادارم ھەموو ئەو خەڵاتانەی کە وەرمگرتوون تۆ بێنە سەر ڕاستی کە من شایستەییم" لە وەڵامیشدا خانمی پێشکەشکار گووتی،" بە دڵنییاوە تۆ شایستەی ئەلیسا".
"ئەلیسا" گۆرانیبێژی تەمەن ٤٤ ساڵان، بووە خاوەن چوار خەڵاتی ڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی میوزکی عەرەبی، ئەوانیش بریتی بوون لە "باشترین خانمە ھونەرمەندی عەرەبی" و "باشترین گۆرانیبێژ لە درامای "یاریت"" و "باشترین ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان".
"ئەلیسا" لەبەردەم جەماوەرێکی زۆر پێشکەشکارێک شەرمەزار دەکات
Reviewed by musicashq
on
April 24, 2017
Rating:

No comments: